دوای بەئەلیکترۆنیکردنی

داهاتی گومرکی فڕۆکەخانەی بەغدا %400 بەرزبووەتەوە

964+

ژوولی عەدنان

داهاتی گومرکی فڕۆکەخانەی بەغدا و بەسڕا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لە دوای بەئەلیکترۆنیکردنی کارەکان، فرۆکەخانەی بەغدا نزیکەی لە سەدا 400 داهاتی بەرزبووەتەوە لە بەرامبەردا فڕۆکەخانەی بەسڕا لە سەدا 200 .

پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فڕۆکەخانەکان هەموو بەسەکانی فرۆکەخانە دەگریتەوە بەڵام زیاتر تیشکیان خستووەتە سەر بەشی دارایی بۆ ئەوەی ورد و درشتی داهات بزانرێت لەڕێی هەناردەو هاوردەوە.

عەماڕ منعم، سەرۆکی تیمەکەیە و لە راگەیاندراویکی فەرمیدا کە 964 بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت:

سیستەمی ئەلیکترۆنی لەسەر هەموو کەرتەکان کاردەکات، بەڵام تیشکمان خستووەتە سەر بەشی دارایی و لەوڕێگەیەوە بازدان لە بەرزبوونەوەی بڕی داهات هەبووە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بەرهەمەکانی نەوتەوە هەیە، هەروەها بابەتی باج و گومرک کە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە ئەمەش لە دوای ئەوەی مامەڵەکانی وەرگرتن و گواستنەوەی دراو بە ئەلکترۆنی کراوە.

وتیشی: پلانی فراوانترمان هەیە بۆ ئەم بابەتە، لە چوند مانگی داهاتوودا دەردەکەوێت، داهاتی گومرکی لە فڕۆکەخانەکان بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک لە فرۆکەخانەی بەغدا گەیستووەتە لە سەدا 400 و لە فڕۆکەخانەی بەسڕاش لەسەدا 200، بە ئەلیکترۆنیکردن پیویستی بە رێ و شوێن و ئامێری تەکنەلۆجی تایبەتە و  یەک لەدوای یەک بۆیان دابیندەکرێت.

وەزارەتی کار لە قۆناغی دووەمی بەئەلکترۆنیکردنیدایە

وەزارەتی کار لە قۆناغی دووەمی بەئەلکترۆنیکردنیدایە

ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەیە 92٪ زیادی کردووە

ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەیە 92٪ زیادی کردووە