لە گشتاندنێکدا

وەزارەتی دارایی مەرجەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاشکرا کرد

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە گشتاندنێکدا 14 مەرجی تایبەت بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دیاری کرد.

بەپێی گشتاندنەکە فەرمانبەری گرێبەست پێویستە سێ ساڵ خزمەتی گرێبەستی هەبێت و بەردەوام بێت لەکار، لە تەمەنی 18 ساڵیشدا خزمەتی گرێبەست هەژمار دەکرێت بەمەبەستی دامەزراندن بە شێوەی هەمیشەیی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی بوون بە هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست، دەبێت فەرمانگەکەی پێویستی بە راژەی فەرمانبەرەکەی هەبێت.

یەکێکی تر لە مەرجەکان ئەوەیە کە فەرمانبەری گرێبەست دەبێت لە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری خۆی تۆمار کردبێت و خاوەنی ژمارەی بێ هاوتا بێت.

رۆژی 25.9.2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسندکرد  و دواتر و 19.10.2024 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم بکرێن بە هەمیشەیی.

وێنەیەکی گشتاندنەکە و مەرجەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە خوارەوە:

فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی

فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی

فەرمانبەرانی گرێبەست گردبوونەوە و داوای هەمیشەیی بوون...

فەرمانبەرانی گرێبەست گردبوونەوە و داوای هەمیشەیی بوون دەکەن