وەزارەتی بازرگانی بەدوای کۆمپانیادا دەگەڕێت
شوێنی حەوانەوەی جوتیاران لە دهۆک نۆژەندەکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان شوێنێکی حەوانەوەی جوتیاران لە کاتى پێدانى بەشە گەنم نۆژەندەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە تەندەرینێکی بۆ کۆمپانیاکانی بواری بیناسازی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانگهێشتی کۆمپانیاکانى بوارى بیناسازى دەکات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەى کەمکردنەوەى ئاشکراى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى باڵەخانەى شوێنى حەوانەوەى جوتیاران لە کاتى پێدانى بەشە گەنمەکانیان بە بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى دانەوێڵەى دهۆک.
بانگهێشتەکە لە رۆژی 26.11.2024 دەستپێدەکات و لە ماوەی 30 رۆژ بەسەردەچێت، دوا کاتیش بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەکان لە رێکەوتی 25.12.2024 دەبێت.
ئەو کۆمپانیایانەى کە دەیانەوێت بەشدارى بکەن، دەتوانن سەردانی دیوانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەساز/بەڕێوەبەرایەتى گرێبەستەکان بکەن بۆ وەرگرتنى فۆرمى تەندەر.
مەرجەکانى وەرگرتنى تەندەر:-
1. کۆمپانیا تۆمارکراو بێت وە مۆڵەتى بیناسازى نوێ کرابێتەوە تا بەروارى کردنەوەى تەندەر.
2. هێنانى بارمتەى سەرەتایى بە بڕى سێ ملیۆن دینارى عیراقى بە شێوەى ( چەکى پەسەندکراو ) یاخود “خطاب ضمان”.
3. نرخى فرۆشتنى تەندەر 100 هەزار دينارى عيراقى.
4. کردنەوەى سندوق بۆ وەرگرتنى تەندەر کاتژمێر 8:00ـى بەیانى وە داخستنى کاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆ دەبێت، وە لە هەمان رۆژدا تەندەرەکان دەکرێنەوە.
5. تەندەرەکە دەبێت لە ناو زەرفێکى مۆرکراو دابێت وە ناونیشانى بەڵێندەر و کۆمپانیاى لەسەر نووسرا بێت.
6. پارەى فرۆشتنى تەندەر ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەر.
7. کرێى بڵاوکردنەوەى تەندەرەکە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو لایەنەى تەندەرەکەى بۆ دەردەچێت.