لە دهۆک

مامۆستایەک لەکاتی وانەوتنەوەدا جەڵتە لێیدا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

مامۆستایەکی کومەڵگەی چڕە لە کاتی وانەوتنەوەدا جەڵتە لێیدا و لەکاتی رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

فەرەج عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی شێخان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 مامۆستایەکی ئامادەیی چڕەی کوڕان، لە کاتی وانەوتنەوەدا لەناکاو کەوت و رەوشی تەندروستی تێکچوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی گواستنەوی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و دواتر دەرکەوتووە کە جەڵتەی دڵ لێیداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مامۆستایە ناوی عەلی خەلیلە، خەلکی کۆمەڵگەی چڕەیە و تەمەنی 52 ساڵە.

هاوکات باسم قیتۆ یەكێك لە مامۆستایانی سنووری كۆمەڵگەی چڕە بە 964ـی وت، لە پەیوەندییەكیدا بە نەخۆشخانەی چڕە پێیان وتووە كە مامۆستاكە جەڵتە لێی دابوو، بەڵام بەر لەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانەكەیان گیانی لەدەستداوە”.

کومەڵگەی چرە دەکەوێتە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی دهۆک گیانیلەدەستدا

مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی دهۆک گیانیلەدەستدا

مامۆستایەکی ناسراو لە شاری دهۆک لە مامۆستایی لادرا

مامۆستایەکی ناسراو لە شاری دهۆک لە مامۆستایی لادرا