دەوترێ گیانی لەدەستداوە
لە عەممارە پردێک داڕوخا و کەسێک کەوتە ناو رووبارەکەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێک لە بەشەکانی پردی تبور لە باشووری شاری عەممارەی پارێزگای میسان داڕما، کەسێک بەهۆیەوە کەوتووەتە ناو رووبارەکەوە و دەوترێ گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی پەیامنێرانی تۆڕی 964، هاوکات راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوڵاتییەک بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ناو رووبارەکە گیانی لەدەستداوە.
زانیاری دیکە دێت ..