لە نەجف

ویستی منداڵێک بە 75 ملیۆن دینار بفرۆشێت؛ دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لە نەجف تۆمەتبارێک ویستی منداڵێک بە 75 ملیۆن دینار بفرۆشێت،  دەستگیر کرا.

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامەکانی مرۆڤ لە نەجەف لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 کەسێکمان دەستگیرکردووە کە ویستوویەتی منداڵێک بە بڕی 75 ملیۆن دینار لە ناوچەی سەهلە لە شاری کوفە بفرۆشێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا دەکرێت.

دایک و باوکێک بەتۆمەتی ئەشکەنجەدانی کچەکەیان و سووتان...

دایک و باوکێک بەتۆمەتی ئەشکەنجەدانی کچەکەیان و سووتاندنی بەشێکی جەستەی دەستگیرکران

گروپێکی لەشفرۆشی لە نەجەف دەستدرێژی دەکەنە سەر مێردمن...

گروپێکی لەشفرۆشی لە نەجەف دەستدرێژی دەکەنە سەر مێردمنداڵێک