چونكه خاوه‌نى ئۆتۆمبێلن
له كه‌ركوك موچه‌ى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر له 200 خێزان راگیراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى موچه‌ى زیاتر له 200 خێزانى راگرتووه، چونكه ده‌ڵێت “خاوه‌نى ئۆتۆمبێلن”.
له‌و خێزانانه‌ى موچه‌كانیان راگیراوه 10 خێزان له حه‌ویجه، پێنج له ناحیه‌ى پردێ و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش هه‌موویان له سه‌نته‌رى پارێزگاى كه‌ركوكن.
كه‌ریم عومه‌ر، له یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ى پردێیه كه موچه‌كه‌یان راگیراوه، به 964ـى وت، ئه‌و خۆى خاوه‌ن ئۆتۆمبێله به‌ڵام خێزان و منداڵى خۆى هه‌یه و ماڵى جیاوازه له‌ماڵى دایكى، ده‌ڵێت “لیژنه‌كه وایانزانیوه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى من هی ماڵى دایكمه، به‌ڵام سه‌نه‌ویه‌كه‌شی به‌ناوى خۆمه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌ر له‌وه‌ى موچه بۆ ماڵى دایكی له چاودێری خێزانى ببڕنه‌وه یه‌كێك له مه‌رجه‌كان بۆ دابینكردنى ئه‌م موچه‌یه ئه‌وه‌بووه كه نابێت خاوه‌ن ئۆتۆمبێل بن.
كه‌ریم داواكاره پێداچوونه‌وه‌ى وردتر بكرێت بۆ راگیرانى ئه‌م موچانه.
964 بۆ زیاتر زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر راگیرانى ئه‌م موچانه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ركوك كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
حكومه‌تى عێراق له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقه‌وه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه موچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌و خێزانانه دابینكردووه كه بێده‌رامه‌ت و بێ داهاتن، ساڵانه‌ش پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌م خێزانانه ده‌كات.
موچه‌كه به‌پێی ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانانه‌یه، له 100 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته 250 هه‌زار دینار، بۆ هه‌ر منداڵێكیش 50 هه‌زار دینار ده‌دات.