هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی رۆژهەڵات و ئێران بکەن

هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە

964+

شۆڕش قادری

هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن.

سیروان بارزانی وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە 964ـی وت، “لە دوای کاتژمێری 12ـی شەوی رابردووەوە و بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەکەمان، ئاسایی بووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئەودیو سنوور دەتوانن لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە، بێنەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ دانانی قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر 12ـی شەوی سێشەممە 19.11.2024 تا کاتژمێر 12ـی شەوی رابردوو بە مەبەستی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، هاتۆچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران راگیرابوو.

مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرایەوە

مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرایەوە

ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ لە ناو پارێزگاكان هەڵدەگیرێت

ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ لە ناو پارێزگاكان هەڵدەگیرێت

زیاتر لە 300 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە ...

زیاتر لە 300 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە کەربەلا