بۆچی هاتووە؟
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە هەولێر
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی نوێنەرانی عێراق مەحمود مەشهەدانی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی فڕۆكەوە گەیشتە هەولێر و لە لایەن وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد و پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و چەند بەرپرسێكی دیكە پێشوازی كرا، هەروەک راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە.
مەشهەدانی هەر بە تەنیا نییە و شاندێكی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵە، بڕیاریشە بەرەو شاری دهۆک بچن بۆ بەشداریكردن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024)، كە لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
مەحمود مەشهەدانی یەكەم سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و ئەمجارەش لە 31.10.2024 بە سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردرایەوە.