کوردێکی ئەوروپا هاوکاری كردن

قوتابخانەیەکی سنووری هەریر پێویستی بە سۆپا بوو بۆی دابینکرا

964+

ژێوار خدر

قوتابخانەیەکی سنووری قەزای هەریر، پێویستی بە سێ سۆپا بوو و داوایان لە خەڵکی خێرخواز دەکرد بۆیان دابین بکەن، دواتر لەلایەن خێرخوازێکەوە بۆیان دابینکرا.

محەمەد عەبدوڵا، ئەو کەسەیە کە هاوکارییەکان کۆدەکاتەوە و قسەی بۆ 964 کرد، “قوتابخانەکە لە گوندێکی دوورەدەستی سنووری قەزای هەریرە و ئاو و هەواکەی زۆر ساردە و هیچ گەرمکەرەوەیەکی نەبووە، قوتابییەکان نەیاندەتوانی بەبێ گەرمکەرەوە وانە بخوێنن، قوتابخانەکەش هیچ بودجەیەکی لەبەردەست نەبووە بۆ دابینکردنی گەرمکەرەوە، بۆیە بە پێویستمان زانی داوا لە خەڵکی خێرخواز بکەین هاوکارییان بکەن و گەرمکەرەوەیان بۆ دابین بکەن”.

وتیشی، دوای بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کوردێکی ئەوروپا بڕێک هاوکاری دارایی بەخشی، کە بەشی دابینکردنی هەر سێ گەرمکەرەوەکە دەکات و بڕیارە رۆژی یەکشەممە بڕۆین و بیانکرێن و کێشەی قوتابخانەکە چارەسەر بکەین.

روونیشیکردەوە، ئەوە یەکەم قوتابخانە نییە لەو سنوورە کە پێویستی بە سۆپا و گەرمکەرەوەیە، پێشتریش هەر لە رێگەی خێرخوازانەوە چەند پێداویستییەکی دیکە بۆ قوتابخانەکان دابینکراوە.

قوتابخانەیەكی نۆ پۆلی لە باسرمە كرایەوە

قوتابخانەیەكی نۆ پۆلی لە باسرمە كرایەوە