لە خانەقین
نەبوونی جەرەسی ماڵان دەستی بژمێرەکانی هێناوەتە ئازار
964+
ڕاژان باجەڵان – خانەقین
ماوەی چوار رۆژ دەبێت بژمێرەکان لە خانەقین کوچە و کۆڵان دەگەڕێن بۆ ناونوسکردنی خەڵک بەڵام وا دیارە زۆربەی جەڕەسی ماڵان لەکارکەوتوون و یەکێژ لەو بژمێرانە دەڵێت تەنیا ئەوە کێشەیانە و دەستیان ئازاری پێگەیشتووە ئەوەنەیان داوە لە دەرگا.
عەلی یوسف یەکێک لە بژمێرەکانی سەرژمێریب ۆ 96 وتی، زیاد لە 130ماڵی بەسەرەوە بووە و دانە دانە لە دەرگاکانی داوە و ئێستاش بۆ دووەم سەردان هێز لو دەستەکانیا نەماوە و هاوڕێکانی هاتوون بۆ یارمەتیدانی.
دەشڵێت، مەگەر ئەو پارەیەی حکومەت پێیان دەدات لە چارەسەرکردنی دەستیا خەرجی بکات.
لە خانەقین 291 بژمێر بەسەر کۆڵانەکاندا دابەشکراون و بڕیارە هەریەکەیان بۆ ماوەی سێ جار سەردانی هەرماڵێک بکەن هەتاکو تەواوبوونی پڕۆسەی سەرژمێرییەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی