لە قەزای پشدەر

25 دۆنم زەوییان بە سنەوبەر چاند

964+

محەمەد عەلی ــ راپەڕین

بەشی هۆبەی دارستان و پاوانی پشدەر،  زیاتر لە 1000 نەمامی سنۆبەریان لە دارستانی دەستکردی گردی حوسنی چاندووە، لێپرسراوی دارستان و پاوانی پشدەریش دەڵێت، بەردەوام دەبین و دارستاکە فراوانتر دەکەین.

سیروان محەمەد، لێپرسراوی دارستان وپاوانی پشدەر، بە 964ـی وت، “لە هەڵمەتێکی نەمام چاندندا لە دارستانی گردی حوسنی لە قەڵادزێ 25 دۆنم زەویمان سەوز کردووە بە نەمامی سنەوبەر، تاوەکو ئێستا نزیکی هەزار و 500 نەمام چێنراوە وە بەردەوامیش دەبین لەکار کردن، دارستانەکە فراوانتریش دەکەین.

روونیشیکردەوە، ئەمساڵ بەشێکی دارستانەکە سووتابوو، ئەمەش وایکرد زیاتر لە دوو هەزار نەمامی ساوا و چەندین داری پێگەیشتوو بسوتێن و لەناوبچن، بۆیە جگە لەو هەزار و 500 نەمامەی چاندوومانە، جێگای ئەوانیش پڕدەکەینەوە و نەمامی تازە دەچێنین، لەپێناو چڕکردنەوەی دارستانەکە.

سیروان محەمەد وتیشی، سنەوبەرەکان لە جۆری ئەریزۆنیکان، راستەوخۆ لەلایەن نەمامگەی شازاد سائیبەوە کە سەر بە بەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی راپەرینە دابینکراون، ئێمەش دەیان چێنین و خزمەتیان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بە تانکەر نەمامەکان ئاودەدرێن، لەهەوڵیشدان بۆخزمەتی زیاتریان، لە داهاتوودا بە سیستەمی قەترە ئاویان بدەن.

لە سنووری قەزای پشدەر زیاتر لە هەزار و 600 دۆنم زەوی و  دارستانی دەستکرد هەیە، رێژەیی سەوزایی لە سنوورەکەدا %10یە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هاوڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ ده‌ستكارى زه‌وییه‌...

هاوڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ ده‌ستكارى زه‌وییه‌كانى دارستانى ده‌ستكردى پشده‌ر نه‌كه‌ن