بڕیاری حکومەت بووە

ناوی خوێندکاری قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ چوونە زانکۆ راگەیەندرا

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامى وەرگرتنى خوێندكارانی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردەوە، دەشڵێ، خوێندكاران دەتوانن لە رێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.11.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەنجامی وەرگرتنى خوێندكار لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە پێشتر بەهۆی دەنگۆ مامەڵە بە پرسیارەکان راگەیاندنی ئەنجامەکەی دواخرا.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان، کە بە نووسراویان ژمارە (5509) لە 18ـی ئەم مانگە بەدەستمان گەیشتووە.

وەزارەتەكەمان سەرەڕاى هەبوونى پشووى فەرمى ئەمڕۆ، ئەنجامى وەرگرتنى خوێندكارانی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە خوێندنگا حکومییەکانى هەرێمى کوردستان راگەیاند و بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان خوێندكارانی خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوانن لە رێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە خوێندنگاكانی کوردستان وەربگرنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار؛

جارێ ئەنجامى وەرگرتن لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ران...

جارێ ئەنجامى وەرگرتن لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان راناگەیەنرێت