هەڵەی تەکنیکی بوو

“سەرژمێری لە کوردستان درەنگ دەستیپێکرد”

964+

ژوولی عيدنان

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری پلاندانانی کوردستان دارا رەشید باسی لەوە کرد کە پڕۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان درەنگتر دەستی پێکرد لە چاو ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئەوەش بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکییەوە بوو، کێشەکەلە تابلێتەکان بووە و ماوەی ئەم دوو رۆژە چارەسەر دەکرێت””

دارا رەشید لە کۆنگرە رۆژنامەونییەکەدا وتی” پرۆسەی سەرژمێری زۆر گرنگە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەو زانیارییەنەی بەهۆی سەرژمێرییەوە دەستمان دەکەوێت زۆر ورد و گرنگن”.

ئاماژەی بەوەش دا، ”ئەو کەسانەی لە 20 و21 ی مانگ ناونووس دەکرێن بە خەڵکی رەسەنی ناوچەکە دادەنرێن، جەختیشی کردەوە لەسەر یارمەتیدانی بەردەوامیان بۆ تیمی سەرژمێری لە کوردستان ”.

باسی لەوەش کرد کە، ”ئەو هەڵە تەکنیکیانەی روویانداوە لە ماوەی دوو رۆژی سەرژمێری چارەسەر دەکرێن.

هەروەها باسی لە گرنگیی پرۆسەی سەرژمێرییش کرد و وتی ” پرۆسەکە بە گشتی کاریگەریی دەکاتە سەر مەسەلەی بودجە و هەموو مافەکانی تر، وەک کورسییەکانی پەرلەمان لە بەغدا”.

بەشێک لە بژمێرەکانی تیمی سەرژمێری زمانی عەرەبی نازانن

بەشێک لە بژمێرەکانی تیمی سەرژمێری زمانی عەرەبی نازانن

نەبوونی فۆنتی کوردی کێشەی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری دروستکرد...

نەبوونی فۆنتی کوردی کێشەی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری دروستکردووە