10 چەقۆی لێدرا

گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ لە زاخۆ بەچەقۆ کوژرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕەکێکی زاخۆ لە ئانجامی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان دوو گەنجدا دروستبوو یەکێک لەو گەنجانە بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو 19.11.2024 لە گەڕەکی مەهەندیک روویداوە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، یەکێک لە گەنجەکان بە چەقۆ لە گەنجەکەی دیکەی داوەو بە هۆی سەختی برینەکەی پێش ئەوەی بگاتە فریاکەوتنی زاخۆ گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی “تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و بەپێی فەرمانی دادوەر و مادەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لیکۆلینەوە بۆ ئەم روداوە کراوەتەوە”.

بەقسەی وتەبێژی پۆلیس تاوانبارەکە تەمەن 17 ساڵانە و 10 چەقۆی لە (ا.ح.ح.ی) تەمەن 27 ساڵ داوە و کوشتوویەتی.

پێداجوونەوە – ژوولی عەدنان

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کو...

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کوشتنی لەسەرە  

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا