لە نزیک ناحیەی ئەلقوش

بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دووی دیکە بریندارن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

رووداویکی هاتوچۆ لە ناحیەی ئەلقوش رویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 دەڵێت، تەرمی هەردوو گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

نزیک کاتژمێر 10:00ـەی ئەمشەو رووداوێکی هاتوچۆ لە دووڕیانی گوندی بۆزا لە نزیک ناحیەی ئەلقوش پیکاپێک  لە کربستونی شەقامێکی داوە  و دەستبەجێ وەرگرڕاوە، دوو گەنجی ئێزدی لە ئۆتۆمبێلەکە دا بوون کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە و دانیشتووی کومەڵگەی شاریان لە سنووری قەزای سێمێل و گیانیان لەدەستداوە .

هەیسەم بەربهاری ، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت ، پەیوەندیمان پێوەکراوە کە رووداوێکی هاتوچۆی سەخت رویداوە و چوار کەس بریندارن، بەڵام کە گەیشتینە شوێنی رووداوەکە یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا بوو و یەکێکیش لە رێگادا گیانی لەدەستدا.

وتیشی، تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کران و بریندارەکانیش لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی  لەژێر چاودێری پزیشکدان.

روداوەکە لە گوندی بۆزا لە نزیک ناحیەی ئەلقوش دەکەوێتە سنووری پارێزگای موسل رویداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و 10 کە...

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و 10 کەسیش برینداربوون