سبەی و دوو سبەی قەدەغەی هاتوچۆیە
هاوڵاتیان بۆ دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ مارکێتەکانیان قەرەباڵغ کردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە سبەینێوە دوا قۆناغی سەرژمێری گشتی دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 12:00ـەی ئەمشەویشەوە قەدەغەی هاتوچؤۆ دەست پێدەکات بەبۆنەی ئەوەشەوە مارکێت و بازاڕەکان بەرناکەون لەبەر کڕیار.
هاوڵاتیان بە لێشاو روویانکردووەتە بازاڕ و مارکێتەکان و خواردن و کەلوپەلی پێویست دەکڕن بۆ ئەو دوو رۆژەی قەدەغەی هاتوچۆ.
سەرپەرشتیاری یەکێک لە مارکێتەکانی سلێمانی بۆ 964 دەڵێت، لە بەیانییەوە مارکێتەکەیان زۆر قەرەباڵغە و هاوڵاتیان بە لێشاو روویان تێدەکەن بۆ شت کڕین.
وتیشی، ئەوان بە گەیاندنیش لایەزال شمەک دەنێرن بۆ هاوڵاتیان و ئەم دوو رۆژەش گەیاندنیان هەر دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی