ئاگادارییەک لە ئاماری گەرمیانەوە

هاوڵاتیانی گەرمیان ئەگەر بژمێرەکان نەهاتوون پەیوەندی بە سەرپەرشتیاری تیمەکانەوە بکەن

964+

شۆڕش قادری

دانیشتووان و هاوڵاتیانی گەرمیان ئەگەر بژمێرەکان نەهاتوونە ماڵەکانتان، پەیوەندی بە سەرپەرشتیاری تیمەکانی سەرژمێرییەوە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاماری گەرمیان لە ئاگادارییەکدا داوا هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات، هەر ماڵێک تا ئێستا بژمێرەکان بۆ سەرژمێریکردن سەردانی نەکردوون، پەیوەندی بکەن بە سەرپەرشتیاری تیمەکانی سەرژمێری بەپێی گەڕەکەکان.

ئاماری گەرمیان ناو و ژمارە تەلەفۆنی سەرپەرشتیارانی تیمەکانی سەرژمێری بەپێی گەڕەکەکانی بڵاوکردووەتەوە، لە خوارەوە ببینە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.11.2024 قۆناغی یەكەمی سەرژمێری گشتیی كۆتایی دێت و سبەی قۆناغی دووەم و كۆتایی دەستپێدەكات و لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا ئامانجەكان جیاوازتر لێكدانەوەی بۆ دەكرێت.

سەرژمێریی ئەمجارە تەنیا بۆ ژمارەی هاوڵاتیان نییە و بەڵكو سەرژمێری بۆ خانوو، باڵاخانە، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی ناوماڵ و چەند بابەتێكی دیكە دەكرێت، وەك بژێوی ژیان و داهات و شتی دیكە.

هاوڵاتیانی گەرمیان ئەگەر بژمێرەکان نەهاتوون پەیوەندی بە سەرپەرشتیاری تیمەکانەوە بکەن

ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی سەرژمێری كۆتایی دێت

ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی سەرژمێری كۆتایی دێت

"سەرژمێریی گشتی پەیوەندی بە راگرتنی پسولەی خۆراكەوە نییە"