وەرزی کێڵانە و تراکتۆر لەناوە

هەر تراکتۆرێک لایت هەڵنەکات بە 40 هەزار سزا دەدرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

جوتیارێک بینیوویەتی، لەسەر رێگە سەرەکییەکان شۆفێری تراکتۆر هەن کاتێک بەیانیان زوو دەچن بۆ کێڵان، روناک کەرەوە “لایت”یان نییە، ئەمەش مەترسی لەسەر گیانی خۆی و شۆفێرانی سەر رێگەگە دروستدەکات، لە حاڵەتی ئەوەی تراکتۆرەکە نەبینرێ.

بەرپرسێکی هاتوچۆ بە 964ی وت، ئەو تراکتۆرانە بکەونە مەفرەزەکانمانەوە، بە 40 هەزار دینار سزایان دەدەین.

ئێستا وەرزی چاندنی تۆوە لە هەرێمی کوردستان و بەیانیان زوو تراکتۆرەکان دەچن بۆ کێڵان، ئەو جوتیارە ناوی فەلاح کوڵکنی یە، ئەو لە دەشتی شارەزوور کار دەکات دەڵێت، زۆرێک لە تراکتۆرەکان دەبنین بە شەوان بەسەر رێگە گشتییەکاندا هاتوچۆ دەکەن، بێ ئەوەی هیچ رووناکییەک بە تراکتۆرەکەیانەوە بێت.

بە بڕوای ئەو جوتیارە، ئەوەش وادەکات کارەساتی دڵتەزێنی بەدواوەبێت، زۆرجار گیان لەدەستداتی بەدواوەیە، داوا دەکات شۆفێران رەچاوی ئەوە بکەن.

مقەدەم ئاکۆ کەمال، بەرێوەبەری بنکەی هاتوچۆی سەیدسادق بە 964ی وت، ئێستا زۆرێک لە تراکتۆرەکان پێشکەوتوون، ئەوەندەی ئەوان لە رێگە گشتییەکان سەرنجیان داوە، زۆرینەیان سیسمی رووناکی و گەرمی کار پێ دەکەن، تراکتۆری کۆن کەمبوونەتەوە.

بەڵام، ئەوە مانای وانییە چاودێری نەکرێن، ئاکۆ کەمال وتی، هەر تراکتۆرێک روناکییەکانی “لایت”ەکانی بە شەودا کار پێ نەکات، یان داینەنابێت وە بکەوێتە ناو مەفرەزەکانمان، بێگومان ئاگادار دەکرێتەوە و بە بڕی 40 هەزار دینار سزای ماددیش دەدرێت.

ئەو وتی، ئەمساڵ لە سەرەتای وەرزی چاندنەوە هیچ رووداوێکیان نەبووە، کە شۆفێران لەسەر شەقامەکان لەگەڵ تراکتۆری بێ لایت رووداوی پێکدادان یان نەخوازراویان تووش هاتبێت، بەڵام وتی، ساڵانی رابردوو رووداوی پێکدادانیان هەبووە بەهۆی هەڵنەکردنی رووناکی لەلایەن شۆفێرانی تراکتۆرەوە.

جوتیاران مشتیان لەو بارانە خۆش کردووە کە بەنیازە ببارێ...

جوتیاران مشتیان لەو بارانە خۆش کردووە کە بەنیازە ببارێت

عەرەبى هاوردە یەخەى جوتیارانى کورد بەرنادەن

عەرەبى هاوردە یەخەى جوتیارانى کورد بەرنادەن