ئه‌وانه‌ى بێ ماڵ و په‌ناگه‌ن

شوێن بۆ ئه‌و خێزانانه‌ دابینكراوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌رژمێرى بگه‌ڕێنه‌وه‌ سنوورى مه‌خمور

964+

فەرهاد حەسەن

له ‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور، شوێن بۆ ئه‌و خێزانانه‌ دابینكراوه‌ كه‌ بێ ماڵ و په‌ناگه‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌رژمێرى بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كه‌ندێناوه‌ش بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه‌ شوێنه‌ دابینكراوه‌كه‌ كه‌مپى ناحیه‌كه‌یانه‌.

خێزانه‌كان ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكى قەزای مەخمور و ناحیەکانی کەندێناوە، مەلاقەرە و قەراجن و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ ده‌ژین.

به‌یار حه‌سه‌ن نه‌جار، به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ى كه‌ندێناوه‌، به‌ 964ـى راگه‌یاند، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌م خێزانانه‌ى لە شار و شارۆچکەکانی دەرەوەی سنووری ناوچەی 140 بە نیازی گەڕانەوەن بۆ سەر زێدی خۆیان و هیچ ماڵ و پەناگەیەکیان نیە، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین كردوون.

وتیشی “شوێنه‌ دابینكراوه‌كه‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانى دیبه‌گه‌یه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كارگێڕى كه‌م رێككه‌وتووین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م خێزانانه‌ چه‌ند رۆژێك له‌ سنووره‌كه‌یان ده‌مێننه‌وه‌ بۆیه‌ به‌پێویستیان زانیووه‌ له‌رووى دابینكردنى شوێنه‌وه‌ هاوكاریان بكه‌ن.

ئەو پرسیارانە چین لە سەرژمێریەکەدا لێتان دەکرێت؟

ئەو پرسیارانە چین لە سەرژمێریەکەدا لێتان دەکرێت؟