دەستەی دادوەری بڕیاری داوە

کۆمسیۆن: 38 تانە رەتکرانەوە و سێ تانە وەڵامیان ماوە

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەستەی دادوەری 38 تانەی لایەنەکانی لە کۆی 41 تانەی لایەنەکان رەتکردەوە.

وتەبێژی کۆمسیۆن، جومانە غەلای ئەمڕۆ شەممە 16.11.2024 ئەو داتایەی ئاشکراکرد و وتیشی، دەستەی دادوەری 38 تانەی لایەنەکانی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان رەتکردەوە.

وتەبێژی کۆمسیۆن دەربارەی تانەکانی دیکە باسی لەوەکردووە، تانەکانی دیکە لەم هەفتەیەدا یەکلادەکرێنەوە.

رۆژی 20.10.2024 لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەوکات کۆمسیۆن ماوەی سێ رۆژ کاتی دا بە لایەنەکان ئەگەر ناڕازین، بە نزیکەی شەش لایەن سکاڵا و گازندەیان هەبوو، پێشکەشی کۆمسیۆنیان کردووە.

ژمارەی تانەكانی لایەنەكان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن 41 تانە بوو، كە 25 تانەیان لە پارێزگای سلێمانی و 12 تانەیان لە هەولێر و سێ‌ تانە لە دهۆك و تانەیەكیش لە هەڵەبجە تۆماركراون.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی 28 تانەی ل...

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی 28 تانەی لایەنەكانی دایەوە

هێشتا پۆستەری بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە تەواو...

هێشتا پۆستەری بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە تەواوی لانەبراون