ئاو بە فیڕۆ بدەن سزا دەدرێن

هاوڵاتیانی باتیفا کێشەی ئاویان نەماوە و ئێستا دەبێت تەوافە ببەستن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پرۆژەی ئاوی باتیفا تەواو بووە و کێشەی ئاو لە قەزاکەدا نەماوە بەڵام قایمقام گلەیی هەیە و دەڵێت، 90%ـی هاوڵاتیان دەست بە ئاوەوە ناگرن و ئاو بە فیڕۆ دەدەن.

قەزای باتیفا لەخۆرهەڵاتەوە نزیکەی 30 کیلومەتر لە سەنتەری زاخۆوە دوورە، زیاتر لە 25 ساڵە کێشەی ئاویان هەبوو، چەند رۆژێکە پرۆژەی ئاوی باتیفا کە سەرچاوەکەی خابوری زاخۆیە کوتایی هاتووە و ئاو بەبێ کێشە بۆ هەموو ماڵێک دەچێت، بەڵام بەقسەی قایمقامیەتی شارەکە 90% هاوڵاتیان ئاو بەفیرۆ دەدەن و قایمقامیەتی باتیفا بەنیازە سزای مادییان بدات.

عادل عەبدولڕەحمان، دانیشتووی قەزای باتیفایە بە 964ـی وت، “لەهەموو تەمەنم وەک ئەم ماوەیە ئاومان نەبینیوە لە قەزاکەمان، پێشتر ئەوەندە ئاومان نەبوو تەوافە ببەستین، هەر ئەمرۆ رێنماییەکە جێبەجێدەکەم و ئاو بە فیڕۆ نادەم”.

فەرهاد مەحمود، قایمقامی قەزای باتیفا بە 964ـی وت، “ئێستا هەموو ماڵێک بەبێ کێشە ئاویان پێ دەگات بەڵام زیاتر 90%ـی هاوڵاتیان ئاو بەفیرۆ دەدەن و زۆربەی هەرە زۆریان تەوافەیان بە تەنکی ئاوەکەیانەوە نەبەستووە، بۆیە لیژنەیەک پێک دەهێنین هەر ماڵێک تەوافەی نەبەستبێت سزای مادی دەدەین و لەم هەفتەیەدا دەست پێدەکەین”.

باتیفا ناوچەیێکی شاخاوییە و لە دەورووبەری قەزاکە کانی و رووباری زۆر هەن، بەڵام ماوەیەکی زۆرە کێشەی ئاویان هەبوو، دوای تەواوکردنی پرۆژەی ئاو ئێستا کێشەی ئاویان نەماوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بڕیارە تا دوو مانگی تر گرفتی کەمئاوی باتیفا چارەسەر بک...

بڕیارە تا دوو مانگی تر گرفتی کەمئاوی باتیفا چارەسەر بکرێت