لە دوو مانگدا لە هەولێر

زیاتر لە 450 سەگ رەوانەی شێڵتەر کران

964+

شۆڕش قادری

لە دوو مانگدا زیاتر لە 450 سەگی بێلانە لە کوچە و کۆڵانەکانی هەولێرەوە رەوانەی شێڵتەر کراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر رایگەیاند، سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەسنەزان، لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 100 سەگی بێلانەی رەوانەی شێڵتەر کردووە.

حەسەن ئیسماعیل بەڕێوەبەری شێڵتەرەرەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “تیمەکانی ئێمە چوون ئەو سەگانەیان هێناوە و جگە لەو ژمارەیەش نزیکەی 350 سەگی تر لە گەڕەک و شارەوانییەکانی دیکەی هەولێر، هێنراونەتە شێڵتەرەکەمان”.

سەبارەت بە زیادبوونی سەگی بێلانە و حاڵەتەکانی پەلاماردانی هاوڵاتیان، حەسەن ئیسماعیل وتی، تەنیا رێگەچارە زیادکردنی تیمەکان و کردنەوەی شێڵتەری دیکەیە بۆ ئەو سەگانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ماوەیەکی زۆرە داومان کردووە دوو ئۆتۆمبێل بۆ شێڵتەرەکەمان دابین بکرێت، بۆ ئەوەش حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە، تەنیا ماوە وەزارەتی دارایی پارەکە دابین بکات و ئۆتۆمبێلەکان بکڕین.”

لە هەولێر چەند سەگی بێلانە هەیە و چەندیان لە شێڵتەرەکا...

لە هەولێر چەند سەگی بێلانە هەیە و چەندیان لە شێڵتەرەکانن؟

سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی دا

سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی دا

سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی دا

سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی دا