مەرجەکانی لە 964 بخوێنەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق خولی سەربازی دەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی بەرگری عێراق لە کۆلێژی سەربازی خولێک دەکاتەوە و لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە داواکاری وەردەگرێت، بە مەرجێک کەسی خوازراو تەمەنی لە نێوان  18 بۆ 22 ساڵ بێت و  لەماوەی شەش رۆژدا داواکاری پێشکەش بکات.

هەروەها مەرجی دیکەشی هەن، لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی 115ی کۆلیژی سەربازیی، هەر کەسێک کە ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لەرێگەی لینکی فۆرمی تایبەتەوە بۆ ماوەی شەش قۆژ داواکاری پێشکەش بکات، کە له 16.11.2024 بۆ 21.11.2024 دەبێت ماوەکەی.

لینکی خۆ تۆمارکردن، ئاگاداربە! وەزارەتەکە دەڵێ، دەبێت یەک جار فۆڕم بە ناوی یەک کەس پڕبکرێتەوە لە ئەگەر دووبارە پڕکردنەوە مافی کەسەکە دەفەوتێت، شوێن و کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردن و لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری (www.mod.mil.iq) رادەگەیەنرێت.

مەرجەکان؛

1. بۆ دەرچووانی ئامادەیی کەسەکە تێکڕای نمرەکەی نابێت لە (70%) کەمتر بێت.
2. تێکڕای نمرەی دەرچووانی بازرگانی و پیشەسازی لە بەشەکانی (ئۆتۆمبێل – کارەبا – ئەلیکترۆنی و کۆنترۆڵ) لە (80%) کەمتر نەبێت.
3. پێویستە داواکار کەسانی نا سەربازی لەنیوان 18 ساڵ بۆ 22 ساڵ بێت، واتە لە دایکبووی (11-16-2002) تا (11-21-2006).
4. تەمەنی داواکارانی سەربازی دەبێت 18 ساڵ بێت و لە 24 ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لەدایک بوون لە (11-16-2000) تا (11-21-2006).