لە هەولێر
تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەناو ژوورەکەی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە
964+
شۆڕش قادری
تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەناو ژوورەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر دۆزرایەوە.
کاروان خۆشناو وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “تەرمی دکتۆر ئەندێشە مەریوان، پزیشکی پایەبڵندی سڕکردن لەنێو ژوورەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر دۆزراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادیە بۆ زانینی هۆکاری مردنەکەی.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، تەرمەکەی لە پزیشکی دادییە و سەرقاڵی توێکارین بۆ تەرمەکەی و دواتر هۆکاری گیان لەدەستدانی بڵاودەکەنەوە.