ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بە هۆکاری کوشتنی کەسێک دەستگیر دەکات

964+

فەرمان سادق

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەک لە قەزای حەدیسەی پارێزگای ئەنبار راگەیاند.

ئاسایشی هەولێر کەمێک پێش ئێستا ئەوەی بڵاوکردەوە کە دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتووە کە دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەک داواکراون لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی حەدیسە و تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بەرەو هەرێمی کوردستان و لە سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێبوونە، دەستکرا بە ئەنجامدانی لێکۆڵينەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبارەکان.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر بێت، ئەو دوو داواکراوە بە ناوەکانی (ع. أ. ب.) و (ح. أ. ب.) لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر دەستگیردەکرێن و لە کاتی دەستگیرکردنیشاندا چەکی جۆری دەمانچەیان لەلابووە.

“تۆمەتباران لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”. ئاسایشی هەولێر وادەڵێت.