پزیشكەكانی هیندستان چیان پێوتوون؟

گەنجێکی کەلاری 70%ى جگەری خۆی بە باوكی دەبەخشێت

964+

میلاد جەلال = گەرمیان

گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار، سبەینێ ھەینی 15.11.2024 لە وڵاتی ھیندستان نەشتەرگەری بۆ خۆی و باوکی دەکرێت، بڕیاریداوە 70%ی جگەری خۆی بە باوكی ببەخشێت.

ئەیوب عاسی تەمەن 26 ساڵ ئەو گەنجەیە، کە جگەری خۆی دەبەخشێتە باوکی و بە 964ى وت، “باوکم نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری ھەیە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە، جگەری خراپ بووە”.

“لە خێزانەکەماندا تەنیا جگەری من بۆ باوکم دەگونجا، منیش کوڕی گەورەیم و ئەرکی سەرشانمە جگەری خۆمی پێببەخشم”، ئەیوب عاسی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەگەڵ باوکی لە وڵاتی ھیندستانن، %70ـی جگەری پێ دەبەخشێت.

وتیشی، “بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 4ـی بەیانی بە کاتی کوردستان نەشتەرگەرییەکەمان بۆ بکرێت”.

گەنجە کەلارییەكە دانی بەوەدانا، “نەشتەرگەرییەکەمان قورسە، ماوەی ھەشت کاتژمێر لە ھۆڵی نەشتەرگەری دەبین، پزیشكەكان بە رێژەی 95% دڵنیایی سەلامەتییان پێداوین”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

+964صورة من منصة (شبكة):
نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵێكی شەش کیلۆگرامی ئەنجامدرا

نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵێكی شەش کیلۆگرامی ئەنجامدرا