لە مانگی رابردوودا
بەرهەمی رۆژانەی نەوتی عێراق 60 هەزار بەرمیل کەمکراوەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
مانگی رابردوو، حکومەتی عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی بە نزیکەی 60 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمکردووەتەوە، کۆمپانیایەکی بەریتانیش دەڵێت، کەمکردنەوەکە لەسەر داوای رێکخراوی ئۆپێک بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.11.2024، کۆمپانیای (S&P Global Commodity Insights) رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا، تێکڕای بەرهەمی رۆژانە نەوتی عێراق چوار ملیۆن و 140 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە، جگە لە عێراق، حەوت وڵاتی دیکە خۆبەخشانە نەوتیان کەمکردووەتەوە، کە بریتین لە جەزائیر، سعودیە، روسیا، عومان، کازاخستان، کوێت و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
لە کۆتایی مانگی هەشتدا، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكەنەوە و ئەمە بڕیاری 23 وڵاتی ئەندامی ئۆپێك پڵەسە.