بەهاکەی دابەزی
حاڵی زێڕ باش نەبوو؛ دوو هەفتەیە دۆخی وای نەبینیوە
964+
ئەحمەد مستەفا
زێڕ بۆ پێنجەمین خولی لەسەریەک، دابەزی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوی مامەڵەکانی.
ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی، بە رێژەی 0.6% دابەزی و گەیشتە 2550 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، کە نزمترین ئاستی تۆمارکردوە لە دوو هەفتەی رابردوودا.
بەجۆرێک نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 620 هەزار دینار و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە21 بە 540 هەزار دینار و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە18 بە 470 هەزار دینارە.
ئەوە، لەکاتێکدا لەماوەکانی رابردوو زێڕ لە بەرزترین ئاستیدا مامەڵەی پێوەکراوە و یەک مسقاڵی عەیارە 21 گەیشتووەتە 600 هەزار دینار.
ئەم دابەزینە هاوکاتە لەگەڵ، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، کە ئەوەش زیانی گەورە لە نرخی زێڕ دەدات، بەوپێیەی ئەو وڵاتانەی بە دراوێکی دیکە جگە لە دۆلار مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن، زێڕ گران لەسەریان رادەوەستێت و خواست لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بۆ کڕینی زێڕ دادەبەزێنێت.