ئەوان چۆن دەڕواننە سلێمانی؟

سلێمانی لە دیدی خانمانەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی

ئەمرۆ سلێمانی تەمەنی دەبێتە 240 ساڵ و گەنجان بە هیواوە دەڕواننە دوا رۆژیان لەو شارەدا و بە خۆشەویستیەوە لێی ژیان دەکەن لە شارە حەیاتەکەدا.

نیان عەبدوڵا خاتونێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە بە 964ـی وت، هەمو ژیانی لە سلێمانی بەسەر بردووە و زۆر جار پێیان وتوە و ژیان لە دەرەوە بۆ ئەو ئاسانترە، بەڵام نەیتوانیوە بەجێی بهێڵێت.

ڤینا کەریم کەسایەتیەکی ناو سۆشیاڵ میدیایە باسی لەوەکرد، خەڵکی سلێمانی زۆر فراوان بینن، کاتێک منداڵەکانی دەباتە دەرەوە دەیەوێت شوێنە جیاوازەکانی شارەکەیان پێ بناسێنێت، هەوڵیداوە زۆرێک لە شوێنەکانی سلێمانی بە بینەرەکانی بناسێنێت.

دەشڵێت، سلێمانی زۆر شاینەی زیاترە و خەڵکەکەشی بەهەمان شێوە دەبێت ئاوڕێ زۆر باشتری ئاوەدانی لەم شارە بدرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

“سلێمانی باژێرێ هونەرمەند و شاعیرێن گەورە بووە”

"سلێمانی باژێرێ هونەرمەند و شاعیرێن گەورە بووە”