وێنه‌ى ژنانى بڵاوكردووه‌ته‌وه
له هه‌ولێر زێڕینگرێكی ساخته ده‌ستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر ئاسایش كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه خۆى به زێڕینگر ناساندووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ڵكی له‌خشته‌بڕدووه و دواتریش وێنه‌ى به‌شێكی ئه‌و ژنانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردوون.
خۆى به (زێڕنگیری سان) له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى سناپچات ناساندووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ژن به مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن به زێڕه‌وه په‌یوه‌ندی دروستكردووه تائه‌و راده‌یه‌ى وێنه و گرته ڤیدیۆیی به‌شێكیانى تۆماركردووه.
ئاسایشى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواى پێزانینیان به‌م حاڵه‌ته، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبار (ع ، م ، ع) یان دەستگیرکرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌م تۆمه‌تباره له‌ژێر هه‌ڕه‌شه وێنە و گرتە ڤیدیۆیی ژنانى تۆمار کردوە، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک‌تۆک، هەر یەکێک لە قوربانیەکان پارەیان پێنەدابێت یان داواکاریەکەیان بۆ جێبەجێ نەکردبێت، وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاوکردۆتەوە.
ئاشكراشی ده‌كات، ئەم تۆمەتبارە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕنگر نیە و لەو بوارەشدا کاری نەکردوە، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە سەردانى ئاسایشى هه‌ولێر بکات.