سلێمانی

240 ساڵ بەسەر دروستبوونی شارە حەیاتەکەدا تێپەڕی

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ 240 ساڵ بەسەر دروستبوونی شاری سلێمانیدا تێپەڕی و بەو بۆنەیەشەوە چەندان چالاکی جۆراوجۆر لە شارەکە بەڕێوەدەچێت.

لە ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان و سەرا و سەرچنار و پێشانگای نێودەوڵەتی بەبۆنەی ئەو رۆژەوە چالاکی ئەنجامدەدرێت.

سەرجەم چالاکیەکانی تایبەت بە رۆژی دروستبوونی سلێمانییەوە لە کاتژمێر 9:00ـی ئەم بەیانییەوە دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 8:00ـی شەو کۆتایی دەێت و سبەی و دوو سبەیش چالاکی دەبێت.

چالاکیەکان پێکهاتوون لە کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار بۆماوەی سێ رۆژ، خولی دەرچوونی 35ـەمینی زانکۆی پۆلیتەکنیک لە هەواری شار، ئاهەنگی گۆرانی و میوزیک لە بەردەرکی سەرای سلێمانی و سەرچنار، هەروەها لە زۆربەی قوتابخانەکان و باخچەکانی ساوایان چالاکی گۆارانی و جلی کوردی بەڕێوەدەچێت.

سلێمانی کە پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستانە و بە شارە حەیاتەکە ناودەبرێت لە ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە بونیاد نراوە.

"سلێمانی باژێرێ هونەرمەند و شاعیرێن گەورە بووە”