رووبەری 2400 مەتر دووجایە

دوو خێرخواز نەخۆشخانەیەک لە تەقتەق دروست دەکەن

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.11.2024، لە دەشتی گەرمکی قەزای تەقتەق، بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەک دانرا کە لەسەر ئەرکی دوو خێرخواز بە ناوی (نەخۆشخانەی خێرخوازی لە دەشتی گەرمک) دروستدەکرێت.

یەکێک لە خێرخوازەکان زەوییەکەی دابینکردووە و خێرخوازەکەی تریش دروستکردنی باڵاخانەکە لە ئەستۆ دەگرێت، رووبەری زەویی نەخۆشخانەکە 2400 مەتر دووجا لە خۆدەگرێت.

ئاسۆ موستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق بەوەکالەت، بە 964ی وت، لەسەر ئەرکی دوو خێرخوازی شارەکەمان نەخۆشخانەیەک لە شارەکەمان دروست دەکەن کە پێشتر ئەمبوڵانس و دوو نەخۆشخانەی تریان دروستکردووە.

“دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لەم ناوچەیە یەکێکە لە کارە باش و چاکەکان کە ئەم دوو خێرخوازە ئەنجامیانداوە، هیوادارین خێرخوازان چاویان  دروستکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانە بێت، چونکە لە ئێستادا زۆر پێویستن بۆ قەزای تەقتەق”، ئاسۆ مستەفا وای وت.

لای خۆشییەوە د.شێروان جەلال، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە، به‌ 964ـى راگه‌یاند، ته‌قته‌ق به‌هۆى بوونى به‌ قه‌زا زیاتر پێویستى به‌وه‌یه‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانى فراوانتر و زۆرتر بكرێت و هه‌ندێك به‌شی نوێی ته‌ندروستیشی لێ بكرێنه‌وه‌.

ئەو شوێنەی بەردی بناغەی نەخۆشخانەکەی لێدانرا دەکەوێتە سەرەتای رێگەی تەقتەق – ئاشتی، کە شوێنێکی گونجاوە و دانیشتووانی تەقتەق و تەواوی گوندەکانی نزیک تەقتەق سوودی لێدەبینن.

پێداچوونەوە: هاوبەش