"رۆڵی تەکیە و خانەقا لە پێگەیاندنی زانایان"

یەکەمین دیداری خورماڵ بەڕێوەچوو

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

یەکەمین دیداری خورماڵ بە ناونیشانی (رۆڵی تەکیە و خانەقاکان لە پێگەیاندنی زانایان و شاعیراندا) سازکرا و تێیدا زانایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ رۆڵی حوجرە  و خانەقاکانیان لە پێگەیاندنی شاعیران و زانایان شرۆڤە کرد.

جاسم کەلاری، مامۆستای ئایینی بە 964ـی وت، “حوجرەکانی کوردستان رۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە پێگەیاندنی کۆمەڵێک زانای گەورە، لە بوارەکانی زانستی، شەرعی، ئەدەب، زمانەکانی عەرەبی، فارسی، کوردی  و هەروەها پاراستنی کولتووری کوردستان”.

دەربارەی پێکەوەژیان لە کوردستان مەلا جاسم کەلاری وتی، “ئەمە بەرھەمی تەکیە و خانەقاکانە، کە کۆمەڵێک زانایان پێگەیاندووە و ئەوانیش کۆمەڵگەی کوردیان فێرکردووە کە سەرەڕای ھەبوونی چەندین ئایین و ئایینزای جیاواز، پێکەوە بە ئارامی و جوانی ژیان بکەن”.

یەکەمین دیداری خورماڵ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە و بە بەشداری چەندین مامۆستای ئایینی و مامۆستایانی زانکۆ لە سەرتاسەری کوردستان بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

خورماڵ و سەیدسادق داواکارییەکانیان گەیاندە سەرۆکی حکو...

خورماڵ و سەیدسادق داواکارییەکانیان گەیاندە سەرۆکی حکومەت 

قسەوباس هەیە ئاوی گەنجانی خورماڵ بکەن بە کۆڕنیش

قسەوباس هەیە ئاوی گەنجانی خورماڵ بکەن بە کۆڕنیش