هاوکارییەکان بەردەوامن

بارین بە بوتڵە ئۆکسجینەکەیەوە لە یادی رۆژی سلێمانی بەشدارە

+964

دیلان محەمەد

لە یادی سلێمانیدا بارین بەشدارە و هاوکارییەکانی خێرخوازان و وەرزشدۆستان بەردەوامن

ماوەی پێشوو وینەی بارین لە یاریگای سلێمانی وەک هاندەرێکی سەرسەخت بە ئۆکسجینەوە لەگەڵ  باوکی دەرکەوت.

ئەم وێنەیە بووە هۆی ئەوەی راگەیاندنکاران و خێرخوازان و وەرزشدۆستان بە دوایدا بگەڕین و هەوڵی دۆزینەوە و یارمەتیدانی بدەن.

بارین نەخۆشییەکی هەیە کە سییەکانی بە باشی کارناکەن و پێویستە ببرێت بۆ دەرەوەی وڵات و بە قسەی کەسوکارەکەی، نەشتەرگەری پێویستە کە 12 دەفتەر دۆلاری تێدەچیت، هەر بۆیە خەڵکی کوردستان، بە تایبەتی لە یاریگەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و چەند شوێنێکی دیکە دەستیانکرد بە کۆمەک کۆکردنەوە بە مەبەستی یارمەتیدانی، تا ئێستاش وەک مامی بارین دەڵێت ” 60  ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە و پێویستیان بە پارەیەکی زۆرترە”.

پێداچوونەوە- ژوولی عەدنان

شێروانە هاندەران ئاگادار دەکاتەوە سبەینێ سندوقى هاوکا...

شێروانە هاندەران ئاگادار دەکاتەوە سبەینێ سندوقى هاوکارى بۆ بارین دادەنێن