مانیان گرتبوو و کارەبایان کوژاندبووەوە

سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران

964+

شۆڕش قادری

دوای سکاڵای قایمقامیەتی چەمچەماڵ، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەستگیر کران.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەر...

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر بە فەرمانی ئێمە و بە بڕیاری دادوەر، سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا لە چەمچەماڵ  دەستگیرکراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەمچەماڵ 39 مۆلیدەی ئەهلی هەن، کە لەلایەن 21 کەسەوە خاوەنداريەتیی دەکرێن و هەر 21 کەسەکە دەستگیر کراون.

رەمک رەمەزان وتیشی، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراون کراوتەوە و رادەستی دادگا  دەکرێن”.

بەهۆی گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 12.11.2024 خاوەن مۆلیدەکانی چەمچەماڵ مانیان گرت و رایانگەیاند، دەبێت پارەی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە زیاد بکرێت، ئەگەرنا لە شەواندا کارەبا بە هاوڵاتیان نادەن، لەبەر ئەوەی ئێستا ناچارن کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە زیاد بکەن و بەوەش فشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر مۆلیدەکانیان.

شەوی رابردووش کارەبایان لەسەر چەمچەماڵ کوژاندەوە و قەزاکەیان تاریک کرد، بۆیە قایمقامیەتی چەمچەماڵ سکاڵای لەسەر تۆمارکردن و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان دەرچوو.

لە تەکیە نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە چوار هەزار دینارە

لە تەکیە نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە چوار هەزار دینارە