لە یادی دامەزراندنی سلێمانی
کچانی سلێمانی ئاهەنگ دەگێڕن
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ لە کۆلێژی سلێمانی کچانی نێودەوڵەتی، لە یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا کچانی کۆلێژەکە خۆیان ئاڵا و واڵا کرد و ئاهەنگیان گێڕا و چەند چالاکییەکیان بەم بۆنەیەوە لە کۆلێژەکە رێکخست.
راژان عوسمان، یەکێکە لە قوتابییەکانی قوتابخانەکە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، زۆر دڵخۆشم بەم بۆنیەوە و پیرۆزبایی لە خەڵکی سلێمانی دەکەم.
وتیشی، خۆشترین شوێن لە سلێمانی بەلای منەوە بازاڕەکەیەتی، چونکە شوێنێکی کلتوورییە و سەرنجڕاکێشە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر