جەماوەری یانەی زاخۆ فۆتۆ: +964
به وێنه… زاخۆ خۆی له پله‌كانی كۆتایی رزگار كرد
964+
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
له گه‌ڕی 14ـی خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی زاخۆ له یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆماركرد، به‌مه‌ش خۆی له پله‌كانی كۆتایی ریزبه‌ندی رزگار كرد.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگای زاخۆ كرا و تێیدا خاوه‌ن یاریگا به 3-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆماركرد.
ئه‌مه دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی زاخۆیه تۆماری ده‌كات، گۆڵه‌كانی زاخۆ “بوبه‌كر جبریل، ئه‌حمه‌د سه‌بڕی و سیپان سدیق تۆماریان كرد، گۆڵی یانه‌ی نه‌فتیش یاریزان عه‌لی ره‌حیم تۆماری كرد.
شڤان جەمیل یاریزان و کاپتنی یانەی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 وتی: ئەم یارییە زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمه، سێ خاڵی یارییه‌كه زۆر پێویست بوو، لە یاریەکانی داهاتوودا پشت به خوا زیاتر ده‌چینه پێشه‌وه”.
هه‌روه‌ها حەیدەر عەبدولئەمیر، راهێنەری یانەی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 رایگه‌یاند، سۆپاسی جەماوەری یانەی زاخۆ دەکەم، چونکە رۆڵی ئەوان لە یارییەكه‌دا زور گرنگ بوو”.
زاخۆ به‌م بردنه‌وه‌یه بۆ پله‌ی 15 سه‌ركه‌وت و خاڵه‌كانی بوونه 14، له كاتێكدا دوو گه‌ڕ له‌مه‌وبه‌ر له پله‌ی 18 بوو، ئێستا تیپه‌كه له ناوچه‌ی دابه‌زین بۆ پله یه‌ك خۆی رزگاركردووه.