كەشوهەوای كوردستان
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شاخەکان نمەبارانە
964+
ژوولی عەدنان
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێ بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵاتى هەرێم، ئەمانە پێشبینیی بەشی كەشناسیین لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان.
بەشەكە ئەمڕۆ سێشەممە 12.11.2024 داتا و پێشبینییەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە بەم جۆرەیە:
کەش: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێ بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵاتى هەرێم.
پلەکانی گەرما: کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراىی با: لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با: باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
مەوداى بینین: لەنێوان (8 – 10 )کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 22
سلێمانی 21
دهۆک 19
هەڵەبجە 21
كەركوك 26
زاخۆ 20
گەرمیان 26
سۆران 17
حاجی ئۆمەران 11