سبه‌ى سه‌ردانى ناحیه‌ بكه‌ن

ده‌رچووانى ناحیه‌ى مه‌لا قه‌ره‌ به‌ گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیارى دامه‌زراندنى ده‌رچووانى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى مه‌خمور، به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ست ده‌رچووه‌ و داوایان لێكراوه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌ندێك رێكار هه‌ن جێبه‌جێی بكه‌ن، له‌وانه‌ش پێویسته‌ سه‌ردانى ناحیه‌كه‌ بكه‌ن.

ژماره‌ى ئه‌و ده‌رچووانه‌ى مه‌لاقه‌ره‌ دیارنییه‌ چه‌نده‌، به‌ڵام به‌پێی نووسراوێكی پارێزگارى نه‌ینه‌وا كه‌ ئاراسته‌ى قایمقامییه‌تى مه‌خمورى كردووه‌، ئه‌م ده‌رچووانه‌ له‌ناو ئه‌و 17 هه‌زار و 50 پله‌یه‌ن، كه‌ بڕیاری دامه‌زراندنیان دراوه‌.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌، ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردبوو بۆ دامەزراندنی گرێبەست لەسەر پارێزگای نەینەوا، دەتوانن له‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه‌ پشتگیری شوێنى دانیشتنیان له‌لایه‌ن موختارى گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه‌ ببه‌نه‌ ناحیه‌ و له‌وێش پشتگیری بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى رێكاره‌كانى دامه‌زراندنیان ته‌واو بكرێت.

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ گونده‌كانى مه‌لاقه‌ره‌ ده‌توانن نه...

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ گونده‌كانى مه‌لاقه‌ره‌ ده‌توانن نه‌وتى سپی وه‌ربگرن