لە ناو فڕۆکەخانەی بەسرە
فەرمانبەرێكی هێڵی ئاسمانی عێراقی گیانی لەدەست دا
964+
توانا نەقی
فەرمانبەرێکی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کازم جەواد فەرمانەرێکی هێڵی ئاسامانی عێراقی بووە لە ناو فڕۆکە خانەی بەسرە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆکاری رووداوەکە پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلەکەی و ئۆتۆمبێڵێکی کیای سەر بە کۆمپانیای هیلال کە بەرپرسە لە ئاوەدانکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە.
بەشیكی لە سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن کازم جەواد بەرێوەبەری پێشووی لقی بەسرەی هێڵێ ئاسمانی عێراقی بووە.