لە سلێمانی

بەشیکی شەقامی مەلیک مەحمود بەربەستکرا

964+

توانا نەقی

کەشەکە لە سلێمانی باراناوییە و بەشیکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیش بەربەستکراوە بەهۆیەوە ئاستەنگ دروستبووە، هاتوچۆش دەڵێت بەو جێگەیەدا مەڕۆن.

ئەمڕۆ دووشەممە، هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەسایدی دووڕیانی سەرچنار بەرەو پردی قالاوە بەربەستکراوە.

دەشڵێت، بەهۆی کارکردن لەبەشی ژێرەوەی پڕۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب ئەو رێگەیە بەربەست کراوە و شۆفێران ناتوانن لەوێوە هاتوچۆ بکەن.

شەقامێکی سلێمانی داخراوە

شەقامێکی سلێمانی داخراوە