وەزارەتی خوێندنی باڵا:
“زانکۆی کوردستان لە هەولێر زانکۆیەکی حکومییە”
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم دەڵێت، زانکۆی کوردستان لە هەولێر، زانکۆیەکی حکومییە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، زانکـۆى کوردستان – هەولێر، بەپێى یـاسا کە لە پـەرلەمانى کوردستان دەرچووە، یەکێکـە لە زانکـۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردسـتان و بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران خاوەن سەربەخۆيى زانستى و کارگێرى و یاساییە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت کە دوێنێ شەممە 9.11.2024 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەرچاوڕوونییەکدا رایگەیاند، بەپێى یاساى ژمارە دووی ساڵى (2013)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، هیچ زانکۆییەکى تایبەت لە هەرێم (کۆلێژى پزیشکى گشتى) نییە، چونکە کردنەوەى ئەو کۆلێژە پێیوستى بە هەموارى یاسا هەیە.