200 لیتر بە 104 هەزار دینار

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بەرمیل بێننە بەردەرگا نەوت بەڕێوەیە

964+

شۆڕش قادری

وەرزی سەرما بەڕێوەیە و هاوڵاتیان پێویستیان بە نەوتە بۆ گەرمکردنی ماڵەکانیان، بەشێک لە هاوڵاتیان بەشە نەوتی خۆیان وەرگرتووە و پاڵیان لێداوەتەوە، دانیشتووانی چەمچەماڵیش دوو رۆژی تر خەنی دەبن.

“رۆژی سێشەممە 12.11.2024 لەگەڕەکەکانی ناو قەزای چەمچەماڵ، نەوتی سپی بەرسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت و ئەو خێزانانەی کارتی زیرەکیان بە کۆدی ژمارە 279 هەیە، دەتوانن نەوتەکە وەربگرن”، قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، دوای دابەشکردنی نەوت لەناو قەزاکە، لە رۆژانی دواتردا نەوت بۆ سەرجەم ناحیەکان دەنێردرێت.

هەفتەی پێشوو وەزارەتی سامان سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 112 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 562 هەزار خێزان دابەش کراوە.

گەنجێک بەهۆی نەوتی رەشەوە گیانی لەدەست دا

گەنجێک بەهۆی نەوتی رەشەوە گیانی لەدەست دا

نەوت لە 30 گەڕەک و گوندی سەیدسادق دابەشدەکرێ

نەوت لە 30 گەڕەک و گوندی سەیدسادق دابەشدەکرێ