دواجار پیشەسازیی کۆنی دهۆك چۆڵکرا
964+
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك
دوای ئەنجامدانی زیاتر لە دوو گردبوونەوە و ناڕه‌زایەتی زۆر، دواجار بەشی زۆری پیشەوەرانی دهۆک کەلوپەلەکانی خۆیان گواستەوە بۆ شوێنێكی تازە، ناوچه‌ی پیشەسازی کۆنیش چۆڵده‌بێت.
ناوچەی پیشەسازی كۆن 42 دۆنمە، بڕیاره هەمووی بڕوخێنرێت و بكرێت به پارك، به‌ڵام زۆرینه‌ی پیشه‌وه‌رانی ناوچه‌كه ناڕازین و چه‌ند جارێك گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و پێیانوابوو سته‌میان لێكراوه.
ئێستاش دوای نه‌بوونی هیچ ئه‌نجامێك له ناڕه‌زاییه‌كان، خه‌ریكه پیشه‌وه‌ره‌كان ناوچه‌كه جێده‌هێڵن و كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌گوازنه‌وه.
هادی سەعید، پیشەوەرێکی دهۆکە، زیاتر لە 15 ساڵ له پیشەسازی کۆن ئیشیکردووە، ماوەی دوو رۆژە کەلوپەلەکانی خۆی بۆ شوێنە تازەکە گواستووه‌ته‌وه له ئالوكا.
ئه‌و بۆ توڕی 964 وتی “دوو رۆژە کەلوپەلەکانمان بۆ پیشەسازی تازە گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام دەستمان بە ئیش نەکردووە، چونکە هێشتا بەشێک لە کەلوپەلەکانمان ماون بیگوازینه‌وه، زۆرینەی هاورێیەکانم دەستیان بە گواستنەوە کردووە”.
حکومەت سوورە لەسەر چوڵکردنی پیشه‌سازی كۆن و ماوەکەی درێژ نەکرده‌وه، بۆیه ناچارین بڕیارەکەی حکومەت جێبەجێ بكه‌ین، جارێ نازانین شوێنه نوێیه‌كه‌مان چۆن دەبێت” هادی سه‌عید وای وت.
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوایه مرۆڤ دەبێت راستی بڵێت “شوێنەکە زۆر بە رێک‌وپێکی دروستکراوە، باوەڕناکەم لە هیچ شوێنێکی دیكه‌ی کوردستان و عێراق شوێنی وه‌ك وا وه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌بێت”.
ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوەبەری راگەیاندن له بەڕێوەبه‌رایەتی گشتیی شارەوانی دهۆک بە تۆڕی 964ی وت “دوایین موڵەت بۆ پیشەوەرانی دهۆک رۆژی 26ی کانوونی دووەم بوو، ئەمڕۆ دەبێتە شەشەمین رۆژ کە بەسەر وادەکە تێپەڕیوه، شارەوانی دهۆک موڵەتەکەی درێژنەکرده‌وه، بەپێی دوایین راپۆرتیش 80%ی پیشەوەرانی دهۆک کەلوپەلەکانیان گواستووەتەوە شوێنە تازەکە، ئەوانەی ماویشن دەبێت بەم نزیکانە چۆڵی بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئەوەی هەموو پیشەوەران کەلوپەلەکانی خۆیان دەگوازنەوە، دەستبەجێ خاوێنکردنەوەی شوێنەکە ده‌ستپێده‌كات و دواتر كاری درووستكردنی پارک ده‌ستپێده‌كات، كه لەسەر رووبەری 42 دۆنم دەبێت.
ناوچەی پیشەسازی نوێی دهۆك له ئالوكایه و لەسەر رووبەری 690 هەزار مەتر دووجایە، بە گوژمەی 62 ملیۆن دینار دروستكراوە و له دوو هه‌زار دوكان پێكدێت.
ئالوکا دەکەوێتە رۆژئاوای دهۆک، دووری نێوان ئالوکا و سەنتەری شار 11کیلۆمەترە.