له 60 داینگه بووه‌ته 122
له هه‌ولێر ژماره‌ى دایه‌نگه‌كان له زیادبووندایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولیر ژمارەی دایەنگەکان دوو هێندە زیادیکردووە، به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ته‌نیا له هه‌ولێر ژماره‌یان 120 داینگه‌ى تێپه‌ڕاندووه.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، به 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوودا ژماره‌ى داینگه‌كان له‌هه‌ولێر دوو هێنده‌ى جاران بووه‌ته‌وه كه پێشتر ته‌نیا 60 داینگه‌ى هه‌بووه به‌ڵام ئێستا ژماره‌ى داینگه‌كان بۆ 122 دانه به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان پشت به یاسا و رێنماییەكانی دەستەی وەبەرهێنان ده‌ه‌بستن بۆ دروستكردنى ئه‌و باڵه‌خانانه‌ى دایمگه‌كان ئاماده ده‌كرێن، وتیشی “هەر وەبەرهێنەرێک لە پڕۆژەکانیاندا باڵاخانەی دایەنگەی خۆڕایی دروست بکات پێویسته له‌ماوه ساڵێكدا ته‌واوى بكات و رادەستی حكومه‌تى بكاته‌وه”.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، بینای داینگەیه‌ك به‌ناوى ئاشتی به ته‌واوكراوى راده‌ستی حكومه‌ت كرا، وه‌ك ئه‌وكاتیش راگه‌یندرا، لە داهاتوویەکی نزیک دەخرێتە خزمەتی منداڵانی هەولێر.
داینگه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى یه‌ك دۆنم زه‌وى دروستكرا كه ته‌نیا رووبه‌رى بیناكه بریتی بوو له 621 مەترو تێچووەکەشی 360 ملیۆن دینار بوو.