لە ماوەی 10 رۆژدا دەبێت کارەکانیان تەواو بکەن

ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی بایۆمەترییان نییە هۆشدارییان پێ درا

964+

توانا نەقی

ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی بایۆمەترییان نەکردووە هۆشدارییان پێدراو و پێویستە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا کارەکانیان تەواو بکەن ئەگینا موچەکانیان رادەگیرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بڵایکردەوە، پێویستە سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی بایۆمەتریان نەکردووە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو کارەکانیان تەواو بکەن، چونکە دواین کات 20ـی ئەم مانگەیە و دوائ ئەو وادەیە موچەکانیان رادەگیرێت.

محەمەد گەزنەیی بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی دواین ئامار لە سنووری هەولێر لە کۆی 22 هەزار و 729 خاوەن پێداویستی تایبەت تا ئێستا 18 هەزار و 644 خاوەن پێداویستی تایبەت UPNیان کردووە.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت نەهاتونەتەلایان و دەکاتە رێژەی 17%ـی کۆی کەمئەندامان.

ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بەپێی ئەو بانکەی مووچەی تێدا وەردەگرن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ ئەوەی بایۆمەتری بکەن و دڵنیا ببنەوە لە ناوەکانیان، چونکە ئەوانەی بایۆمەتریان نەکردووە سبەی ناوەکانیان لە بانکەکان هەڵدەواسرێت.

ناوی ئەو بانکانەی کە بایۆمەتری لێ دەکرێت:

– بانکی حەمرین
– بانکی بێخاڵ
– بانکی سۆرک لە شەقڵاوە
– بانکی باواجی لە کۆیە
– بانکی قەڵات
– بانکی برایەتی
– بانکی بەحرکە
– بانکی زاگرۆس
– بانکی فیدڕاڵ
– بانکی گوڵان خەبات
– دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێ...

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێت