شۆفێرەکەى گیانى لەدەست دا

زانیارى لە بارەى ئەو ئۆتۆمبێلەى کەوتە ناو چاڵى پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونەوە

964+

شۆڕش هەرکی— هەولێر

لەسەر رێگاى بەحرکە بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى ئاڵتیما کەوتە ناو چاڵى یەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەست دا و بریندارێکیش هەیە.

رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ شەممە، روویداوە.

ئەندام عبدولسەمەد، شایەدحاڵی رووداوەکە بە964ـى وت،”کاتژمێر هەشت بۆ نۆى بەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی چوونم بۆ دەوام ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئالتیمام بینى کە کەوتە نێو چاڵێکى پڕۆژەیەکى گەورەى نیشتەجێبوونەوە”.

وەک باسى دەکات، ئۆتۆمبیلەکە لە جۆرى ئاڵتیما بووە و بەهۆى تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵى لەدەست داوە و شۆفێرەکەى گیانى لەدەست داوە و سەرنشینێکیش بریندارە.

بە قسەى ئەو شایەدحاڵە بێت، شۆفێر و سەرنشینەکە هەردوکیان لە بەنەتەوە عەرەبن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یەکێک لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدە...

یەکێک لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدەست دا