هێشتا هەندێكیان ماون

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی 28 تانەی لایەنەكانی دایەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، وەڵامی 28 تانەیان سەبارەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەوانەی ئەنجومەنی دادوەری كردووە و كار لەسەر ئەوانی دیكەش دەكەن.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە 964ی راگەیاند، كۆمیسیۆن لەو ماوەیەی كە دیاریكرابوو لە كۆی 41 تانە، وەڵامی 28 تانەی لایەنەكانی رەوانەی ئەنجومەنی دادوەری كردووە و ئەوانی دیكەش كاری لەسەر دەكرێت و وەڵام دەدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، كۆمیسیۆن تەنیا حەوت رۆژی لەبەردەمدا بووە بۆ كاركردن لەسەر تانەكان.

“دوای یەكلابوونەوەی تەواوی تانەكان، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن كۆمیسیۆنەوە پەسەند دەكرێت”، جومانە غەلای وای وت.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كۆمیسیۆنی باڵا دەرگەی تانەی بۆ لایەنەكان لە 31.10.2024 كردەوە و لەو ماوەیەی دیاریكرابوو 41 تانە پێشكەش كران.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمساڵ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی كرد، كە لە 20.10.2024 بەڕێوەچوو.

مەلای گوندێک کە لە هەڵبژاردن دەرنەچووە، وتاری هەینی پێ...

مەلای گوندێک کە لە هەڵبژاردن دەرنەچووە، وتاری هەینی پێشکەش نەکرد