چاوەڕێ دەکرێت ئەوانەى چۆڵیان کردووە بگەڕێنەوە

کێشەى کەمئاوى گوندێکى دیکەى گەرمیان چارەسەر بوو

964+

وریا فەتاح

لە رێگەى هەڵکەندنى بیرێکى ئاو خواردنەوە، کێشەى کەمئاوى گوندى پیرەمۆنى لە سنوورى گەرمیان چارەسەر بوو، بەوهۆیەوە پێدەچێت ئەو دانیشتوانەى بەهۆى کەمئاوییەوە گوندەکەیان چۆڵکردبوو، بگەڕێنەوە.

زیاد فاروق، رێکخەرى پڕۆژەکانى رێکخراوى هاوکاریى ئەڵمانى لە گەرمیان قسەى بۆ 964 کردووە و وتى،”رێکخراوی جیهانی میدیکۆ بەهەماهەنگی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ژیانەوەی گوندەکان، کێشەی کەم ئاوی گوندی  پیرەمۆنی لەڕێگەی لێدانی بیری قوڵەوە چارەسەرکرد”.

وەک باسى دەکات، خەڵکی گوندەکە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە گرفتار ببون و بەشێکیان چۆڵیان کردبوو، ، ئێستا دوای چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەیان، چاوەڕێ دەکرێت گوندە زیاتر ئاوەدان ببێتەوە، دانیشتوانەکەی بگەڕێنەوە گوندەکەیان.

هەردوو رێکخراوەکە لە چوارچێوەى پڕۆژەى ژیانەوەى گوندەکان، تا ئێستا ئاوى خواردنەوەیان بۆ گوندەکانى (کونەکۆتر، کاکەبرا، گامەخۆڵ، کوڵەجۆ، باشە، سەید خەلیل، تەکیە کۆن، درۆزنەى بچوک، پیرەمۆنى، سەیکەوەن، حەمەى مەخمو)، سنوورى گەرمیان گەڕاندووەتەوە و بیرى قوڵیان بۆ هەڵکەندوون و پڕۆژەکەش درێژەى هەیە.

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال